مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ساڵیادی ڕاپهڕیندا، ڕایگهیاند، 34 ساڵ لهمهوبهر توانرا هەرێمی کوردستان لە ستەم و داگیرکاری ئازاد بکرێت و لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیشەوە، پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنە ئاراوە.
ئاوێنە: مەسرور بارزانی له پهیامێكدا له 34ههمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ساڵی 1991، ڕایگهیاند، "یەکێک لە سەروەرییە مەزنەکانی گەلی کوردستان، کە هەمیشە مایەی شانازیمانە، ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەلی کوردستانە، کە سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەشدارییان تێیدا کرد و لە ئەنجامی یەکڕیزی و یەکگرتویی گەلی کوردستان و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، توانرا هەرێمی کوردستان لە ستەم و داگیرکاری ئازاد بکرێت و لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیشەوە، پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنە ئاراوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەمڕۆ کە یادی ئەم ڕاپەڕینە مەزن و شکۆدارە دەکەینەوە، لە هەمو کاتێک زیاتر، پێویستیمان بە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستییە لەسەر داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستوری و دامەزراوە یاسایی و شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسکەوتانەی بەهۆی خەبات و قوربانیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکان و خوێنی گەشی شەهیدە سەربەرزەکانمان بەدەستمان هێناون".
له پهیامهكهدا هاتوه، "مەحاڵە خەڵکی کوردستان لە ژێر هیچ فشار و هەڕەشەیەکدا، دەستبەرداری مافە ڕەواکانی ببێت"