هێزەکانی ئاسایشی کوردستان لە 28ی مانگی دوودا لە شاری سلێمانی چوار ڕۆژنامەنوسیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرت و لە ماڵەکانیان بردیانن. بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیانکردووە بۆ کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان CPJ هێزەکانی ئاسایش لە 1ی مانگی سێدا ئۆفیسی ئەو دەزگایەیان لە سلێمانی داخستووە و دەڵێن "مۆڵەتی نییە".
ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کە دەستگیرکراون بریتیبوون لە بەشدار بازیانی، دانا ساڵح، سەردەشت حەمەساڵح و نەبەز شێخانی.
ئاوێنە: بەپێی سەرچاوە کە نەیانویست ناویان ئاشکرابکرێت و قسەیان بۆ کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJ کردووە و دەڵێن "هێزەکانی ئاسایش لە 1ی مانگی سێدا ئۆفیسی ئەو دەزگایەیان لە سلێمانی داخستووە و دەڵێن مۆڵەتی نییە، دەستیان بەسەر چەند کۆمپیوتەرێکدا گرتووە و داوایان لە کارمەندەکانی کردووە نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە سێ سەرچاوە بە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانییان وت کە بەرپرسان ڕۆژی یەکشەممە سێ ڕۆژنامەنووسیان بە کەفالەت ئازاد کردووە. بەشدار بازیانی هەتاوەکو ڕۆژی دووشەممەش هەر لە دەستبەسەریدا مابووەوە.
بەڕێوبەری پڕۆگرامەکانی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کارلۆس مارتینێز دێ لا سێرنا لە نیویۆرک وتی "دەستگیرکردنی چوار ڕۆژنامەنووس و داخستنی ئۆفیسی میدیا 21 لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆسەر ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستانی عێراقدا. دەبێت بەرپرسان دەستبەجێ ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی ئازاد بکەن و تۆمەتەکانی دژی هەر چوار ڕۆژنامەنووسەکە هەڵبوەشێننەوە و ڕێگە بدەن دەست بە کارەکانیان بکەنەوە".
هاوکات دوو سەرچاوە بە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانییان وت کە دەستگیرکردنەکان و داخستنەکە پەیوەندی بە چاوپێکەوتنێکی میدیا 21ەوە هەبووە لەگەڵ خوشکی بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەبارەت بە کێشەیەکی خێزانی. ئەو بەرپرسە سکاڵای تۆمار کردووە دوای ئەوەی بازیانی پێش بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکە نامەیەکی بۆ ناردووە.
لای خۆشییەوە کاروان ئەنوەری، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی وت کە ڕۆژنامەنووسان بە پێی ماددەی 433 لە یاسای سزادان بەتۆمەتی ناوزڕاندن تۆمەتبارکراون کە سزای زیندانی و غەرامەکەی دیارینەکراوە، دەتوانرێت "سزای توندتر" بەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بسەپێنرێت.
میدیا 21 کە لە 21ی مانگی دووی ئەم ساڵدا دەستی بە کارەکانیکرد، سەرکۆنەی دەستگیرکردنەکانی کرد و بە "نادادپەروەرانە و نایاسایی" ناویبردن. هەروەها دەڵێت "ئەم کەسانە ئەندامی سەرەکی تیمی لێکۆڵینەوەکەمانن و لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکراون".
نامەکانی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بۆ بەرپرسەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامییان نەبووە. پەیوەندییە تەلەفونییەکانی کۆمیتەکە بۆ سەلام عەبدولخالقی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بێ وەڵام بوون.