ڕۆژهەڵاتی کوردستان…لە مانگی ڕابردوودا چوار کۆڵبەری کورد کوژراون
  2025-03-04       168       

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا چوار کۆڵبەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژران، دەشڵێن، کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری کوژران و گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتوە، لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەری کورد لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو مانگەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئاماری مانگانەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کۆڵبەری کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژران و چواری دیکەش بریندار کران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×