تۆمەتبارێکی سەرەکیی دزیی سەدە لێبوردنی گشتی دەیگرێتەوە
  2025-03-04       406       

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی دزیی سەدە، خرایە ناو ئەو کەسانەی لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە.

ئاوێنە: محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوکەسەی لێبوردنی گشتی دەیگرێتەوە، هەیسەم جبوری-یە، کە یەکێکە لە کەسە سەرەکییەکانی بەشدار لە “دزیی سەدە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک داوامان کرد یاسا لەم کەسانە خۆشنەبێت کە پارەی خەڵکیان دزیوە، تۆمەتبارکراین به دژایەتیکردنی کەسانی بێتاوان و ستەملێکراو.

رۆژی 13/10/2022، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی دارایی بە وەكالەت رایگەیاند، كۆمەڵێك كەسی دیاریكراو، بڕی 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار)ـیان لە پارەی باج لەناو بانكی رافیدەین دزیوە و دوای ماوەیەک، سودانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و گەڕاندنەوەی بەشێک لە پارەکەی راگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×