كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌ك ماسته‌ر و ڤیزا كارت و به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دراو له وڵاتی ئوردن ده‌ستگیركرا، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وت، بڕی 150 ملیۆن دیناری له قاسه‌ی هاتوچۆی سلێمانی بردوه.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌یەکە راگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه به‌دواداچون كراوه بۆ نه‌هاتنی كارمه‌ندێكی به‌شی ژمێریاری كه له به‌شی بڕینی پسوڵه‌ی ژینگه و رێگه‌وبان و ساڵیانه كارده‌كات، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كارمه‌نده به‌نهێنی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌ردانی ئوردنی كردوه و له‌و وڵاته ده‌ستگیركراوه.
سه‌رچاوه‌كه رونیشیكرده‌وه، كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ڤیزا و ماسته‌ركارتی پێبوه و تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دراوی خراوه‌ته پاڵ، پاش گه‌یشتنی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، له‌ناو قاسه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كارمه‌نده‌كه كاری تێدا ده‌كات به‌دواداچون بۆ بڕی پاره‌كان كراوه و ده‌ركه‌وتوه، نزیكه‌ی 150 ملیۆن دینار دیار نیه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆی سلێمانی، له رۆژانی پشودا پاره‌ی هاتوچۆی بۆ خستنه‌سه‌ركارت و ماسته‌ركارته‌كان به‌كارهێناوه و له وڵاتانی ده‌ره‌وه رایكێشاوه تاوه‌كو دۆلاری به‌نرخێكی كه‌م ده‌ستبكه‌وێت و به‌مجۆره‌ش مامه‌ڵه‌ی به پاره‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانیه‌وه كردوه بۆ قازانجی تایبه‌تی.