شارەزایەکی کەشناسی: لەسبەی چوار شەممەوە، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
  2025-03-04       347       

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: لە سبەی چوار شەممەوە، شەپۆڵێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز.

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: بەهۆی حاڵەتێكی ناجێگیری بەهێزی دەریای سورو هاتنی بڕێك شێی مەداری و وە زۆر كەم لەدەریای ناوەراست لە ڕۆژی چوارشەمەوە تا وەكو دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەگەری هاتنی شەپۆڵی باران بارین و هەورە بروسكە هەیە بۆ ناوچەكانی عێراق و هەرێم بەشێوەی ناو بەناو.

ووتیشی: سەرەتاش ڕۆژی چوارشەممەو پێنج شەممە زۆرێك ناوچەكانی عێراق هەر لەباشورەوە تاوەكو ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق دەگرێتەوە ئەگەر هەیە بگاتە بەشێكی هەرێمیش لەم دوو ڕۆژەدا تایبەت ناوچەكانی باشور بەكاریگەری لاواز زیاتر.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ مەودای ڕۆژی هەینی و شەممە بەتایبەتی كاریگەری حاڵەتەكە بەرفراوان دەبێت هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز ڕۆژی یەكشەممە كاریگەری لاواز دەبێت و دووشەممە كۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: زۆرترین كاریگەری شەپۆڵەكە لەسەر ناوچەكانی هەرێم بۆ سنوری گەرمیان و پارێزگای كەركوك دەبێت دواتر سنوری هەڵەبجەو شارەزورو سلێمانی بۆ ئیدارەی ڕاپەرین و كۆیەو باشوری سنوری پارێزگای هەولێر كاریگەری مام ناوەند دەبێت زیاترو بۆ سنوری باكوری پارێزگای هەولێرو بادینان لاواز تا مام ناوەند دەبێت ئەو شاخاویانەی بەرزیان نزیك (1800) بۆ سەرەوەیە ئەگەری بەفر بارین هەیە.

ووتیشی: لەچوارشەمەوە تاوەكو دووشەممەی هەفتەی تر نێوان حاڵەتەكە پلەكانی گەرما بەشێوازی بەرچاو بەرز دەبنەوە (7 تا 10) پلەی سیلیزی ئەگەری هەورە بروسكە هەیە لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با ناو بەناو، لە ناوچەكانی عێراق و تایبەت ناوەڕاست و خۆرئاواو باشورو تا بەشێكی هەرێمیش تایبەت گەرمیان ئەگەری دروست بوونی لافاو هەیە لەبەشێك شوێنیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×