سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی، ته‌رمی گه‌نجێك به‌هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه و تاوه‌كو ئێستاش رون نیه، روداوه‌كه تاوانكاری یان خۆكوژیه.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی، ته‌رمی گه‌نجێك دۆزرایه‌وه كه ئاسه‌واری حه‌بل به‌ملیه‌وه بوه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی خێرا گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بۆ پزیشكی دادی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی به‌ڵگه و تاوان له شوێنی روداوه‌كه‌ن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردۆته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه، تا ئێستاش رون نیه ئه‌و روداوه تاوانكاری یان خۆكوژی بوه و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، زانیاری زیاتر ده‌خرێته‌ڕو.