جوڵەیەکی پەرلەمانیی بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لەخاکی عێراق دەستپێدەکات
  2025-03-04       530       

سەرچاوەیەک لەناو په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایکرد، جوڵەیەکی پەڕلەمانیی هەیە بۆ دەرچونی بڕیارێک لەلایەن پەڕلەمانەوە کە دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەخاکی عێراق لەخۆبگرێت، ئەمەش دوابەدوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ وەستاندنی شەڕو بەشداربون لەژیانی سیاسیی لەناو تورکیا.

ئاوێنە: ئەو سەرچاوەیە ڕونیشیکردەوە، "سەرۆکی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی پەرلەمان داوای ئەنجامدانی دانیشتنێکی پەرلەمانی کردوە بۆ ئەوەی بڕیارێک بدرێت کە سێ لایەنی سەرەکی لەخۆبگرێت، کە ئەوانیش بریتین لە: داواکردن لەحکومەتی بەغدا بۆئەوەی فشاربخاتەسەر ئەنكەرە بۆ داخستنی بنکەو سەربازگەکانی لەعێراق‌و دەستکردن بەکشانەوەی هێزەکانی، ئەمە جگە لەقەدەغەکردنی هەر چالاکییەکی په‌كه‌كه‌و چەکدارەکانی لەناو خاکی عێراق‌و جێگیرکردنی هێزەکانی عێراق‌و کۆنترۆڵکردنی ناوچە سنورییەکان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، "لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی داوای دانیشتنێکی فەرمی دەکات بۆ هەنگاونان‌و دەنگدان لەسەر ئەو بڕیارانە، بەلەبەرچاوگرتنی گرنگییان لەبەرزکردنەوەی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناو وڵاتدا".

هەروەک دەڵێت:"لەبەر ڕۆشنایی ئەو بانگەوازەی ئەمدواییەی ئۆجەلان، ئیتر هیچ پاساوێک بۆ بەردەوامبونی سەربازیی تورکیا لەعێراقدا نەماوە، بەوپێیەی پێشتر ئەنكەرە پاساوی بونی هەڕەشەی ڕێکخراوێکی جوداخوازی چەکداریی پاساوی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەهێنایەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×