بوومەلەرزەیەك ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند
  2025-03-04       241       

سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی سێ پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر لە ژێر زەوی گوندی بانزەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان هەژاند، كە تەنها نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی کەلارەوە دوورە.

ئاوێنە: سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی سێ پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویدا.

دەشڵێت، چەقی بومەلەرزەكە گوندی بانزەمینی لە ڕۆژهەڵاتی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان هەژاند، كە تەنها نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی کەلارەوە دوورە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی وتەی ئەو شارەزای كەشناسییە لە ماوەی شەوی ڕابردوو تا ئێستا پێنج بوومەلەرزە لە سنورەكە ڕوویداوە، كە پلەكانیان لەنێوان دوو بۆ چوار پلەی ڕێختەر بووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×