بەرپرسێکی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵانە هەزاران ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق دەکرێن و گرفت بۆ کەرتی گواستنەوە و هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستدەبێت.
ئاوێنە: هاشم سودانی، بەڕێوەبەریی گشتیی کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق کراوە و ئاستەنگی بۆ شەقامەکان دروستکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی گشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە عێراقدا بوونیان هەیە نزیکەی هەشت ملیۆنیان تێپەڕاندووە، هەربۆیە زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا بووەتەهۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر شەقامەکان و گرفتی بۆ کەرتی گواستنەوە دروستکردووە.
دەشڵێت، “پێویستە کۆنتڕۆڵی ئاستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بکرێت و سنوورێکی گونجاویان بۆ دابندرێت، یاخود لە بەرامبەردا ژمارەی پرد و شەقام و جووتسایدەکان زیادبکرێن و رێگاوبانەکان باشتر بکرێن”.