مەسعود بارزانی و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبونەوە
  2025-03-02       230       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كۆبونەوەو تاوتوێی "دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە"یان كرد.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025 لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×