لاهور شێخ جەنگی: پێموایە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا كێشەی تێدەكەوێت
  2025-03-02       394       

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل رایگەیاند، پێموایە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا كێشەی تێدەكەوێت. دەشڵێت، زەوی یاریگای یانەی نەورۆز كاتی خۆی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە تەرخان كراوەو ئەمشەو هەمو نوسراوەكان بڵاودەكەینەوە.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا وتی"جەوهەری ئەم كارە پابەندبونی هەردولایە، من پێموایە كێشەی تێ دەكەوێت."

لەگەڵ ئەوەش وتی"هیوادارم سەربكەوێت چونكە سەركەوتنی ئەو پڕۆسەیە لە كوردستانی توركیا واتە سەركەوتنی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، بەڵام من خۆم گومان دەكەم وەك خۆی جێبەجێ بكرێت."

لەبارەی ئەو زەوییەی كە یاریگای یانەی وەرزشی نەورۆزی لەسەر دروستكراوە لە سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی وتی"كاتی خۆی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، شارەوانی ئەو پارچە زەوییەی تەرخان كردوە بۆ یانەی وەرزشی نەورۆز. دیارە ئەو كاتە لەیلا خان لە شارەوانی سلێمانی نەبوە، ئەو دوای روداوەكانی 8ی تەمموز بوە بە سەرۆكی شارەوانی، پێدەچێت نوسراوەكانیان ون كردبێت، ئەمشەو هەمو نوسراوەكانیان بۆ بڵاودەكەینەوە بۆ ئەوەی خەڵك بزانێت ئێمە لەسەر زەوی زیادەڕۆ ئەو یاریگایەمان دروست نەكردوە بۆ شاری سلێمانی."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×