بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بنگرد رایگەیاند، ئەو خوشك و برایەی كە لە گوندێكی سنوری ناحیەكەیان برینداربون، بەهۆی یاریكردنیان بوە بە پارچە تەقەمەنییەكی كۆن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بنگرد، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی، دوێنی شەممە 1ـی 3 لەنێوان کاتژمێر 11:00-12:00ی نیوەڕۆ دو منداڵی تەمەن 4 ساڵ و 7 ساڵ کە خوشک و بران، لەگوندی سۆفیانی سەربە ناحیەی بنگرد لەئەنجامی یاریکردن بە پارچە تەقەمەنییەکی کۆن، هەردوکیان برینداربون و دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
وتوشیەتی، ئەو دو منداڵە "لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان، بەڵام بەداخەوە هەر کەناڵ و لاپەڕەیەکی سۆشیال میدیا بەجۆرێک هەواڵەکە بڵاودەکەنەوە."
دەقی رونكردنەوەكە:
رونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
دوێنی شەممە 1ـی 3 لەنێوان کاتژمێر 11:00-12:00ی نیوەڕۆ دو منداڵی تەمەن 4 ساڵ و 7 ساڵ کە خوشک و بران، لەگوندی سۆفیانی سەربە ناحیەی بنگرد لەئەنجامی یاریکردن بە پارچە تەقەمەنییەکی کۆن، هەردوکیان برینداربون و دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان، بەڵام بەداخەوە هەر کەناڵ و لاپەڕەیەکی سۆشیال میدیا بەجۆرێک هەواڵەکە بڵاودەکەنەوە.
دواجارهیوای چاکبونەوەو سەلامەتیان بۆ دەخوازین
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بنگرد
2ی ئازاری 2025