بەغدا دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان كرد
  2025-03-02       187       

دەستەی خانەنشینانی عێراق بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٥، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند: رێکارەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان تەواوبووە و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردن دەکرێت.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، خانەنشینان لە رێگای کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×