ژمارەی ئەو شاخەوانانەی بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە
  2025-03-02       336       

کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردەوە، ژمارەی ئەو شاخەوانانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە بۆ شەش كەس، دەشڵێن، یەكێك لەوانەی گیانی لەدەستداوە ژنە.

ئاوێنە: کۆڵبەرنیوز لەبارەی ژمارەی ئەو شاخەوانانەی بەهۆی هەرەسهێنانی بەفر گیانیان لەدەستدا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا ھاتووە، ڕۆژی ڕابردوو شەش شاخەوانی کورد لە سنووری نێوان بانە و مەریوان لە بەرزاییەکانی حەوت تاشبە بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای گەڕانی خەڵکی ناوچەکە و تیمەكانی فریاکەوتن تەرمی شەش شاخەوانی کورد بە ناوەکانی شەهلا ڕەحمانی، یاسا سادقی، عەبدولخالق محەمەدنەژاد، رووناک دانشمەند، کاروان ئەحمەدپوور، عومەر عەبدوڵڵاهی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×