نرخی ئەمپێرێک كاره‌بای مۆ‌لیده ئەهلییەکان لە نێوان ١٤ هەزار دینار بۆ ١٥ هەزار دینار دەبێت، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنیی مۆ‌لیده‌كانیش له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر نرخەکە دەگۆڕێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و تێیدا به پێى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی یەكی ڕابردوو له نێوان ١٤ هەزار دینار بۆ ١٥ هەزار دینار ده‌بێت.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كانیش له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكە، نرخی ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت.
دەشڵێن، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.