تیمی هەرێم بۆ مووچە گەیشتە بەغداد
  2025-03-02       215       

تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی مووچە گەیشتەوە بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارای و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "تیمێکی تەکنیکی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە بەغدا، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی دوو."

ئاوێنە: بەوتەی سەرچاوەکە، تیمەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هەماهەنگی دەکەن و چەند نووسراوێکیش ئامادە کراوە، وتیشی: "نووسراوەکانی تەمویل حەوت جۆر نووسراون، خانەنشین بەتەنیایە و فەرمانبەری مەدنی و سەربازی بە جیا و چاودێریی کۆمەڵایەتییش بەتەنیا، هەمووی ئامادە کراوە."

ڕۆژی 26ی2ی2025، لیستی مووچە، کە لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ)، ئامادە کراوە، ڕەوانەی بەغدا کرا و ڕۆژی 27ی شوبات لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×