شاندی ئیمرالی: لەم هەفتەیەدا شتی زۆر رووندەبێتەوە
  2025-03-01       621       

پاش بانگەوازی رێبەرە زیندانییکراوەکەی پەکەکە ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، "لەم هەفتەیەدا شتی زۆر رووندەبێتەوە".

ئاوێنە: سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی پەکەکە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست دەڵێت "چاوەڕوانی ئەو راگەیەندراوە بووین. ئیتر بەشی سەختی پرسەکە کۆتاییهات".

وتیشی "لەم هەفتەیەدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە کە کاربەدەستانی دەوڵەت و سیاسییەکان تیایدا بەشداردەبن، بەڕێوەدەچێت و زۆر شت رووندەبێتەوە و هەموو کارەکان بەرجەستە دەبن".

سری سورەییا ئۆندەر دەشڵێت "هیوادارین لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو شتێک رێکخرابێت".

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی "ئایا بانگەوازە تۆمارکراوەکەی ئۆجەلان بۆ قەندیل نێردراوە؟" ئەندامەکەی شاندی ئیمرالی ئاشکرایکرد "بانگەوازەکە لە ئیمراڵی تۆمارکرا، بەڵام نازانم کە نێردراوە یاخود نا".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×