لێدوانی سەعدی پیرە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت
  2025-03-01       542       

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، چەند بڕگەیەکی کەم بۆ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ماون، بەڵام یەکێتی "گەرەنتی دەوێت."

 ئاوێنە: سەعدی پیرە لەبارەی كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوی نێوان پارتی و یەكێتی، لە لێدوانێكدا بۆ روداو وتی، لەو کۆبونەوەیەدا کۆتایی بە زۆربەی بڕگەکانی رەشنوسی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت هێنراوە.

وتیشی"هیچ نەماوە لە کۆبونەوەکانماندا باسمان نەکردبێت."

لەبارەی چۆنیەتیی پێکهێنانی حکومەت، سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەدا، سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەیەکەوە رادەسپێردرێن، "راسپاردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی نایاسایی نییە." هەروەها وتیشی"سەرۆکی حکومەت یان جێگری سەرۆکی حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە، حکومەت بە هەڵوەشاوە دادەندرێت."

لەبارەی پۆستەكانی حكومەتی داهاتو، وتەبێژی یەكێتی وتی، پارتی بە ئەوانی نەوتوە پۆستەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ هێڵی سورن.

 بەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا، لە رابردودا سەرۆکی حکومەت راوێژکاری داناوە بۆ راپەڕاندنی کاروباری وەزارەتەکان و بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیر.

وتیشی، ئەگەر پارتی پۆستەکانی خۆی لە حکومەتی داهاتو دیاریکردبێت، ئێمە بۆ دانوستاندن بکەین.

جەختیشی كردەوە، نابێت پارتی قەییوم لە پۆستی بەتاڵی یەکێتی دابنێت و وتومانە نابێت حکومەتی سێبەر هەبێت.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، سەرۆکی پەرلەمان کراوەتە دیلی دەستی جێگر و سکرتێری پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×