كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لە پاشنیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کڕێوە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
وتوشیەتی، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 14، سلێمانی: 12، دھۆک: 13، کەرکوک: 15، ھەڵەبجە: 12، زاخۆ: 14، حاجی ئۆمەران: 3، سۆران: 12، گەرمیان: 16 پلە.