میدیای رەوتی هەڵوێست: كارمەندێكمان لەگەڵ دو رۆژنامەنوسی دیكە دەستگیركراون
  2025-03-01       365       
نه‌به‌ز شێخانی، دانا ساڵح و به‌شدار بازیانی

میدیای تودەی نیوز، میدیای سەر بە رەوتی هەڵوێست لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، كارمەندێكیان لەگەڵ دو رۆژنامەنوسی دیكەدا دەستگیركراون و "سەلامەتی گیانیان لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانیدایە."

ئاوێنە: میدیای سەر بە رەوتی هەڵوێست راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوەو دەڵێت: ‎درەنگانی شەوی رابردو، هێزێكی ئەمنی چونەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوس (نەبەز شێخانی) کارمەندی تودەی نیوز و دەستگیریان کردوە.

میدیای رەوتی هەڵوێست وتوشیەتی، لەهەمانکاتدا دو ڕۆژنامەنوسی دیکەش بەناوەکانی (بەشدار بازیانی و دانا ساڵح) دەستگیرکراون.

جەختیشی كردۆتەوە كە "سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنوسان لەئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدایە."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێک لە میدیای تودەی نیوزەوە

‎درەنگانی شەوی رابردو، هێزێكی ئەمنی چونەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوس (نەبەز شێخانی) کارمەندی تودەی نیوز و  دەستگیریان کردوە.

‎کە لەهەمانکاتدا دو ڕۆژنامەنوسی دیکەش بەناوەکانی (بەشدار بازیانی و دانا ساڵح) دەستگیرکراون.

‎لێرەوە رادەگەیەنین، هەمو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ ئازاکردنی ڕۆژنامەنوسان و سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنوسان لەئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیدایە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×