دوێنێ هەینی لە سنوری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆمەڵێك شاخەوان بون بەژێر هەرەسی بەفرەوەو بەهۆیەوە شەش كەسیان گیانیان لەدەستدا. دوێنێ تەرمی دوانیان دۆزرایەوە ئەمڕۆش تەرمی چوار شاخەوانەكەی دیكە دۆزرایەوە.
ئاوێنە: دوێنێ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی خه‌ڵكی سنوری شاری بانه له پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چونه شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوندی هه‌فتاشی بانه.
شاخه‌وانه‌كان ئه‌ندامی هه‌ردو گروپی شاخه‌وانی پاژین و سوركێو بون و بون به‌ژێر ره‌نوی به‌فره‌وه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه چوار شاخه‌وانیان كه بون به‌ژێر هەرەسی به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزرایه‌وه.
ئه‌مڕۆش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه چون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شاخه‌وانه‌كان و توانییان بیان دۆزنه‌وه.
