نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە بانگەوازەكەی بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە دەكەین و داوا دەكەین پەكەكە پابەندو گوێڕایەڵی پەیامەكە بێت و جێبەجێی بكات.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"به گه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجەلان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ين. داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت و جێبه‌جێى بكات."
وتوشیەتی"هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و ڕێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ك و توندوتيژى."
ئاماژەی بەوەشداوە"ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ين ڕۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين. هه‌روه‌ها به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و ڕوانگه‌يه‌كى ڕونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هيوادارين قۆناغى داهاتو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت."