به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تۆمه‌تبارێك دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له قه‌زای بنه‌سڵاوه، خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕاندۆته‌وه.
ئاوێنە: پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له حاڵه‌تێكی كوشتن له قه‌زای بنه‌سڵاوه ئاگاداركراینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداو و بۆمان ده‌ركه‌وت كه پیاوێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتوه".
راشیگه‌یاندوه، "تۆمه‌تباری بكوژ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كرد و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕوداوه كراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تبار به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه".