فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، داوا لە ئیدارەی نوێی سووریا دەکات کار بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر باکووری وڵاتەکە بکات.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێەزەکانی سووریای دیموکرات لە پەراوێزی “کۆڕبەندی سووریا بۆ دیالۆگی نیشتمانی بەرەو سووریایەکی فرەیی و دیموکراسی” قسەی کرد کە ناوەندی “رۆژاڤا” بۆ لێکۆڵینەوە و بە بەشداری کەسایەتییە سیاسییەکانی سووریا لە ناوچە جیاجیاکانەوە ڕێکیخستووە.
عەبدی ڕایگەیاند، ئێمە پابەندین بە پێویستی بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق و یەکێک لە کارەلەپێشینەکانمان ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایە.
جەختیشیکردەوە کە ئەرکی دیمەشقە فشار بخاتە سەر گروپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگرن.
لە کۆڕبەندەکەدا نزیکەی ٣٠٠ کەسایەتی لە سیاسەتمەداران و چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارن.