هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر بارەگای هێزەکانیان و هاونیشتمانییانی سڤیل، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە ئاشکرای کردووە، پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 26ـی 2ـی 2025، فڕۆکە و درۆنی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە گوندەوارى روەیشد لەناوچەی شەدادی لە باشووری حەسەکە بۆردوومانکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە و درۆنەکانی تورکیا 16 جار ناوچەکەیان بۆردوومانکردووە و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیش بۆردوومانکراوە، کە شوانکارەی تیادابووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، چوار شەڕڤان و شەش کرێکاری سڤیل و دوو شوان گیانیان لەدەستداوە.