شاندی ئیمراڵی دەم پارتی بۆ سێیەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لەزیندانی دورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن، شاندی ئەمجارەی دەم پارتی پێکهاتبوون لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل.
ئاوێنە: پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێک لەئەستەنبوڵ بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوەکانی دەم پارتی ڕاشیانگەیاندووە کە ئەو ڕاگەیاندراوە ڕۆژێک پێشخراوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەخێرایی بەرەو پێش بچێت و ڕێگری لەپاگەندەکان بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە دەم پارتی داوای گردبوونەوەیەک بە بەشداریی فراوانی جەماوەر لەگۆڕەپانەکانی شاری ئامەدو وان دەکات بۆ لێدوانی چاوەڕوانکراوی شاندی ئیمرالی کرد، کە لەشاشەی گەورەوە لەم دوو شارەدا دادەنرێت بۆ بینینی بەیاننامەکە بەشێوەی راستەوخۆ.