بەمەبەستی دیاری کردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبنەوە
  2025-02-27       331       

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە ئێوارەی سبەی هەینی كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەولێر و لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان لە ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٨ی شوبات كە دەكاتە ٢٩ی شەعبان، كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن.

وتیشی، لە دوای بینین یان نەبینینی مانگ بڕیار لەسەر یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئێوارەی هەینی مانگ بینرا رۆژی شەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان و ئەگەر مانگ نەبینرا رۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×