حزبوڵای عێراق ڕایگه‌یاند، نوسینگه‌كه‌یان له پارێزگای دیوانیه له باشوری وڵات كه‌وتوه‌ته به‌ر هێرشی چه‌كداری له لایه‌ن "لایه‌نه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه"، جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌ركۆنه‌كردنی توندی ئه‌م هێرشه كردوه‌ته‌وه و به "كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی" وه‌سفیكردوه.
ئاوێنە: حزبوڵای عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجكردنی نوسینگه‌كه‌یان له دیوانیه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشه به هه‌وڵێكی نائومێدكه‌رانه ده‌زانن بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ئاسایشی پارێزگاكه، هه‌روه‌ها تێكدانی ئه‌و "ڕۆڵه نیشتمانییه"یه كه ده‌یگێڕێت له خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقدا.
حزبوڵای عێراق داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد لایه‌نه‌كانی پشت هێرشه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و بیانخه‌نه به‌رده‌م دادگا، جه‌ختیشی له شه‌رمه‌زاركردنی توندی ئه‌م كرده‌وه "تیرۆریستییه ترسنۆكانه" كردوه‌ته‌وه.
حزبوڵای عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆی بۆ درێژه‌دان به ڕێبازه‌كه‌ی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی ده‌ستكاریكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق كرده‌وه، ئاماژه‌ی به گرنگی یه‌كێتی نیشتمانی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی "تیرۆر" كرد.
حزبوڵای عێراق داوای له عێراقییه‌كان كرد یه‌كگرتو بن و پێكه‌وه بوه‌ستن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات تێكبدات.