بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بڵاوبكرێته‌وه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری ده‌كرێت، تاوه‌كو له‌یه‌ك كاتدا له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی توركیا و باكور و باشوری كوردستان ئه‌و په‌یامه له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ی گه‌وره‌وه په‌خشبكرێت.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، ئه‌مڕۆ شاندی ئیمڕاڵی (ده‌م پارتی) سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دیدارێك ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌دوای دیداره‌كه په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ڤیدیۆیی له‌به‌شێكی شاره‌كانی توركیا و باكوری كوردستان په‌خشده‌كرێت، له‌به‌ر گرنگ مێژویی په‌یامه‌كه‌ش، له شاری سلێمانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان په‌خشده‌كرێت.
بڕیاره كاتژمێر 5:00ی ئێواره له باخی گشتی شاری سلێمانی په‌یامه‌كه په‌خشبكرێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگه‌واز له هاوڵاتیان و چالاكوانان كراوه، ئاماده بن و راسته‌وخۆ گوێبیستی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بن.
شاندی ئیمڕاڵیی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) ئه‌مڕۆ له زیندانی ئیمڕاڵی سێیه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، له دیداره‌كه‌ی سبه‌ینێدا حه‌وت كه‌س به‌شدارده‌بن.
له‌گه‌ڵ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكانی گشتی ده‌م پارتی، تولای حاته‌م ئۆغۆللاری و تونجه‌ر باقرخان، ئه‌حمه‌د تورك، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له ئیستانبوڵ، جه‌نگیز چیچه‌ك و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل پارێزه‌ری نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له شانده‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.