2025-02-26   373     
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، پێشوازی لە نێردەی تایبەتی بەریتانیا بۆ سوریا ئان سنۆ كرد.
ئاوێنە: شاندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ شاندی بەریتانیا تاوتوێی بەرزكردنەوەی ئاستی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ هەموو لایەنەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا.
هەردوولا جەختیان لەسەر "پێویستی بەپەلەی بەرزكردنەوەی ئاستی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لە نێوان هەموو لایەنەكاندا كردووەتەوە، كە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان".
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بە "پێویستی پەراوێز نەخستنی هیچ كام لە پێكهاتەكانی سوریا، و كاركردن بە هاوبەشییەكی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی داهاتووی وڵاتەكەی" كرد.
شاندی بەریتانیا باسیان لە “گرنگی ڕۆڵی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كرد لە داڕشتنی ئایندەی ئەو وڵاتە، هەروەها پێویستی هەموو سورییەكان و ئیدارەی راگوزەری دیمەشق لەسودمەندبوون لەو ئەزموون و شارەزاییەی لە باكووری سوریا لەبەردەستدایە”.