دژه‌تیرۆری كوردستان: درۆنێكی‌ سوپای توركیا له‌ ئامێدی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی‌ كوشت
  2025-02-26       492       

دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه‌ درۆنێكی‌ سوپای توركیا له‌ گوندێكی ئامێدی ئۆتۆمبێلێكی‌ به‌ئامانج گرت و به‌هۆیه‌وه‌ "به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ و دوو چه‌كدار كوژران".

ئاوێنە: دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2025، كاتژمێر 18:15، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له‌ سنووری گوندی ملبركێی ناحیه‌ی چه‌مانكێ له‌ قه‌زای ئامێدیی پارێزگای دهۆك به‌ئامانج ده‌گرێت".

ده‌شڵێت: "به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ و 2 چه‌كدار كوژراون و تا ئێستا چه‌كدارێكی دیكه‌شیان بێسه‌روشوێنه‌".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×