سبەی بانگەوازە مێژووییەکەی ئۆجەلان رادەگەیەنرێت
  2025-02-26       421       

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام دەدەن. شاندەکە لەکاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراویان دەبێت‌و بانگەوازە مێژووییەکەی ئۆجەلان بڵاودەکاتەوو لەئامەد و وان بەشێوەی راستەوخۆ لەسەر شاشەی گەورە پەخش دەکرێت.

 

ئاوێنە: دەم پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگۆڕەپانی شارەکانی ئامەدو وان بۆ راگەیاندنی بەیاننامەکەی شاندی ئیمرالی کرد، دوای ئەوەی سبەینێ لەگەڵ ئۆجەلان لەئیمرالی کۆدەبنەوە. 

لەبانگەوازێکدا بەدروشمی "ئێمە بەشێوەیەکی بەرفراوان پێشوازی لەبانگەوازی سەدە دەکەین لەوان"، دەم پارتی ڕایگەیاند کە "هەموو خەڵکی ئامەدو وان بانگهێشت دەکەین بۆ گۆڕەپانی شارەکە بۆ ئەوەی پێکەوە پێشوازی لەو بانگەوازە شەرەفمەندانە بکەین بۆ ئاشتی کە بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشکەشی کردووە".

دەم پارتی دەڵێت "پێویستە جەماوەرێکی گەورەو بەرفراوان ئامادە بن".

لە ئامەد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە شاشەیەکی گەورەدا ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت. چاوەڕێ دەکرێت، لە شارەکانی دەوروبەرەوە دێنە ئامەد.

لە وانیش شاشەیەکی گەورە لە گۆڕەپانی شارەکە دادەنرێت، چاوەڕێ دەکرێت هەزاران کەس لە شارەکانی سەرحەدەوە، بێنە وان.

دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بانگەوازیان لە هەمووان کرد، سبەی کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی ئامەد و وان بن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سبەی لەزیندانی ئاسایشی باڵای جۆری F ی ئیمراڵی، سێیەمین دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دەدەن.

لە دیدارەکەی سبەی ٧ کەس بەشداردەبن. لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە شاندەکەدا بەشداردەبن.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×