وابڕیارە سبەینێ کاتژمێر ٥ـی ئێوارە، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، پاش دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەڵان لە شاری ئیستەنبووڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا پەیامە مێژووییەکە ڕابگەیەنن.
ئاوێنە: شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئیمراڵی سێیەمین دیدار لەگەڵ ئاپۆ ئەنجام دەدات، لە دیدارەکەی سبەی ٧ کەس بەشداردەبن. لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە شاندەکەدا بەشداردەبن.
دەم پارتی لەم بارەیەوە وتی: “شاندەکە سبەی (٢٧ـی شوبات) پاش کۆبوونەوەکەی لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئیستەنبووڵ کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت”.