شارەزایەکی كەشناسی پێشبینی بەهارێکی تەڕ و باراناوی دەکات
  2025-02-26       612       

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، وەرزی بەهاری ئەمساڵ، كە تەنها 22 ڕۆژی ماوە، پێچەوانەی وەرزی پاییز و زستان، وەرزێكی تەڕ و باراناوی دەبێت و قەرەبووی بەشێكی كەم بارانی ماوەكانی ڕابردوو بكاتەوە.

ئاوێنە: شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی هەر سێ مۆدێلی پێشبینی کردنی بەناو بانگی جیهانی UKMO ی بەریتانی و APEC ی کۆری و ECMWF ئەوروپی بەشی ئیفس، پێشبینی دەکرێت مانگەکانی داهاتوو لەڕووی دابارینەوە خراپ نەبن و بەپێچەوانەوە باش بن و تەڕ بن لەهەموو مانگەکانی پێشتر باشتر بن.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەنتەری دەزگای کەشناسی کۆری apec کۆتایی هاتنی دیاردەی “لانینا” و دەستپێکی باری “نیوتڕاڵ” واتا “بێ لایەنی” ڕاگەیاند لەتەواوی پانتایی ئاوەکانی سەر ڕووی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمندا، کەله ماوەی رابردوودا “لانینا” کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر دۆخی کەش و هەوای هەرێم و بەنزیکەیی لەنیوەی هەرێم بووە هۆی خراپ بوونی دۆخی باران بارین و دابەزینی ئاستی باران بارین بەڕێژەیە کی بەرچاو بۆ خوار نۆڕماڵ لەبەشێکی ناوچەكە.

پێشبینی ئەوەشی كرد، “هەر زوو وتمان دۆخی دابارین لە کۆتایی زستان و بەولاوە ئاسایی دەبێتەوە و بەهارمان تەڕ و باراناوی دەبێت پشت بەخوا، هەر بەو شێوەیە دەبێت لەمەودا ڕێژەیەکی زۆر باش بارانمان بۆ پاشکەوت کراوە و دەبارێت بەتایبەت لەمانگەکانی داهاتوودا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا زەریای هێمن و هیندی نیوتڕاڵ و جەمسەری باکوری و ئەتڵەسی پلەکانی گەرمای سەر ڕووی ئاوەکانیان سەر ڕووی نۆڕماڵە ئەمەش دەبێ وابکات لە مانگەکانی داهاتوو دۆخە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردابێنێت و دوو زەریا لەبەرژوەندیماندا بن ئەمەش دەتوانێ لایەنی کەم قەرەبووی هەمووی پێشتریش نەکاتەوە قەرەبووی بەشێکی ڕابردوو بکاتەوە، کە لەنزیکەی نیوەی هەرێم دۆخی دابارین کەمبۆوە و خراپ بوو”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×