محەمەد حاجی مەحمود: بۆ هەرێمی كوردستان باشترە خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت
  2025-02-26       301       

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ هەرێمی كوردستان باشترە خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت و من لەگەڵ ئەوەدا نیم عێراق نەوتەكەی بفرۆشێت.

ئاوێنە: وتیشی، “ئەگەر نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەغداوە فرۆشرا ئەو كات دەبێتە نەوتی عێراق، لەگەڵ بەغداد ناگەینە هیچ ئەنجامێك و هەمووی وەك خۆی دەمێنێتەوە و كورد ئێستا بەهێزە و دەتوانێت بڕیاربدات”.

راشیگەیاند، دوای 33 ساڵ پەنا بۆ بەغداد دەبەین ئەوەش بەهۆی خراپ ئیدارەدانەوە بووە و ئێمە نەوتمان كڕیوە یا نەوتمان فرۆشتووە وا 27 ملیۆن دۆلار قەرزداربووین”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×