راوێژكاری پێشووی لاهور شێخ جەنگى بێسەروشوێنە بنەماڵەکەى دەڵێن وەەهاب هەڵەبجەیى رفاندوویەتى
  2025-02-26       1996       

لە دوێنێوە راوژکارێکى پێشووى لاهور شێخ جەنگى لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام بە گەیشتنى بۆ سلێمانى دیارنەماوە و بنەماڵەکەى دەڵێن، لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیى، فەرماندەى گشتیى دژەتیرۆرى یەکێتییەوە رفێندراوە.

ئاوێنە: عەدنان كۆچەر چالاكی جینۆساید و راوێژكاری پێشووی لاهور شێخ جەنگی كە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە و لە دوێنێوە گەڕاوەتەوە سلێمانی، ئێستا چارەنوووسی نادیارە، بە وتەی بنەماڵەكەی لەلایەن وەهای هەڵەبجەیی فەرماندەی گشتی دژەتیرۆرەوە بانگكراوە و بۆ شوێنێكی نادیار براوە.

دەقى بانگەوازى بنەماڵەى عەدنان کۆچەر بۆ بێسەروشوێنبوونى کوڕەکەیان:

بانگەوازێکی بەپەلە لایەن بنەماڵەی شەهید مامۆستا کۆچەر
بۆ ڕای گشتی
پاش ئەوەی دوێنێ عەدنان کۆچەر راوێژکاری پێشووی لاهۆر شێخ جەنگی لە بەریتانیا دەگاتەوە شاری سلێمانی ، بە بیانووی نەپچرانی پەیوەندی لەگەل لاهور شێخ جەنگی ،لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی بانگ دەکرێ و دوایش کاتژمێر ٧ و نیو بۆ شوێنەکی نادیار دەبردرێت و تا ئێستا چارەنوسی عەدنان کۆچەر نادیارەو پەیوەندی لەگەل خێزانەکەی پچڕاوە.

لێرە هەموو لایەک ئاگەدار دەکەینەوە عەدنان کۆچەر خاوەنی رەگەز نامەی بەریتانیە هاولاتیەکی بەریتانیە ..
سەلامەتی گیانی عەدنان کۆچەر گەر یەک پەنجەشی بە خوێن بێ لە ئەستۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی و کورەکانی ڕەحمەتی مام جەلال و وەهاب هەڵەبجەیی ە
وێنەیەک بۆ
قونسلی بەریتانیا لەهەرێم
سەفارەتی بەریتانیا لە عێراق
نوسینگەو قونسلگەری ولاتان لە هەرێم
پارت و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان
نوسینگەی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان
بنەمالەی شەهید مامۆستا کۆچەر
٢٦ / ٢ / ٢٠٢٥

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×