شاندی ئیمڕاڵی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) سبه‌ی پێنجشه‌ممه له زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری Fی ئیمڕاڵی، سێیه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاوێنە: شانده‌كه‌ی ئیمڕاڵی جگه له ئه‌حمه‌د تورك، هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكانی گشتی ده‌م پارتی تولای حاته‌م ئۆغۆللاری و تونجه‌ر باقرخان، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی جه‌نگیز چیچه‌ك و پارێزه‌ری نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده فایه‌ق ئۆزگور ئه‌ڕۆڵیش له‌نێو شانده‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.
پێشتریش گوڵستانز كلچ كۆچیگیت هاوسه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌م پارتی له په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند، شاندی ئیمڕالی له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن و په‌یامی باشوری كوردستانی پێده‌گه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ش بانگه‌وازه مێژوییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له‌باره‌ی ئاشتی بڵاوده‌كرێته‌وه.