وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی موچەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغدا كرا
  2025-02-26       231       

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كرا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ چوارشەممە (26ی شوباتی 2025)، لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەڕيگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد کرا بەمەبەستی ڕادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×