نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری كۆبونەوە
  2025-02-26       323       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر كۆبونەوە. سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت: هەردولا جەختیان لە گرنگیی پارێزگاریکردن لە یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییەکان کردۆتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.

ئەوەش خراوەتەڕو، لە دیدارێکدا باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی وڵات کرد، هەروەها پرسە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی نیشتمانی دەستەبەر بکات، خسته‌ به‌ر باس.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەردولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان هەمو لایەنە عێراقییەکاندا و کاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ڕۆحی هاوکاری و هاوبەشیی نیشتمانی کردەوە. هەروەها هەردولا باسیان لە دۆخی وڵات و گرنگیی پارێزگاریکردن لە یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییەکان کرد.

نێچیرڤان بارزانی گرنگیدانی هەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەمو هێزە نیشتمانییەکان لە عێراق دوپات کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵ کرد لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاوبەشیی نیشتمانی کە لە بەرژەوەندیی ته‌واوی وڵاتدایه‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×