ئەو عەقیدەی بە تۆمەتی پشتیوانی لە جوتیارانی کورد دەستگیركرابو، ئازاد کرا
  2025-02-26       449       

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عەقید رێبەر مزوری، فەرماندەی فەوج لە سنوری سەرگەڕان ئازادكرا.

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"عەقید رێبەر مزوری فەرماندەی فەوج لەسنوری سەرگەڕان گەڕایەوە ناو کەسوکاری و پۆستێکی بەرزتری پێ بەخشرا کە ئەویش موقەدەمی لیوایە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەگەڵ خۆی قسەم کرد تەنانەت لەناوچەکەش بمێنێت بەڵام خۆی داوای کرد لەو پۆستە نوێیەی دەست بەکاربێت، ئێمە برای ئەو و تەواوی ئەفسەرە دڵسۆزەکانین لەهەر جێگایەک بن."

عەقید ڕێبەر مزوری، ئەفسەری کورد لە فیرقەی 8ی سوپای عێراق، لە كاتی دروستبونی گرژییەکانی ئەم دواییە لە گوندی شەناغەی ناحیەی سەرگەڕان، بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی جوتیارانی کورد، دەستگیركرابو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×