نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
  2025-02-25       359       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد، دەشڵین: بۆ هەر کیلۆ واتێک ٢٧١ دینارە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى مۆلیدەی کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون، کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆ واتی کارەبای مۆلیدەی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد.

ئاماژەبەوەشکراوە، بە گوێرەی نرخی گازوائیل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی ئامادەکراوە، نرخی کیلۆ واتێك کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە ٢٧١ دینار.

دەشڵین: پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×