کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ درووستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ درووستبوونی شەختە لە کاتەکانی بەیانی زوودا، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە شەش پلە ژێر سفر دەبێت.