جێگرى سەرۆک وەزیرانى كاربەرێكەری هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کۆڵنادەن بۆ دابینکردنى ماف و شایستەکانى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، بۆ مانگى 12 و مانگەکانى رابردوو.
ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆک وەزیرانى كاربەرێكەری هەرێمى کوردستان بەمیدیای حیزبەكەی راگەیاندووە : لە ساڵى 2014ـەوە بەشێکى زۆر لە ماف و شایستەکانى مووچەخۆران لەلایەن بەغدادەوە دابیننەکراوە لەژێر ناوى پاشەکەوت بووبێت یان خۆگونجاندن، ئەم مووچانە بە فەرمانبەران نەدراوە، بۆیە کاریان بۆئەوەکردووە لە بنەڕەتدا ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.
قوباد تاڵەبانی وتیشی كە کێشە تەکنیکییەکانى لیستى مووچە لەسەر بنەڕەتێکى زانستی چارەسەرکراوە.
ئەم وتانەی ناوبراو لە كاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا حكومەتی كاربەرێكەر مووچەی مانگی 12ی نەداوەو چارەنوسیشی دیارینیە.