تا ئێستا زیاتر له 150 تۆن خوێ، له‌و رێگاوبانه سه‌ره‌كیيانه‌ى ئیداره‌ى سۆران به‌كارهێندراوە، كه به‌هۆى به‌فربارین و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر سفر، به‌ستبوونى.
ئاوێنە: كارى بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێیه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران له رێگه‌ى سێ بنكه‌ى سه‌ره‌كییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری گشتیى چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند، خوێیه‌ى به‌كارى ده‌هێنن بۆ رێگاكان وه‌كو خوێی ئاسایی نییه و نه‌پاڵێوراوە، هەروەها ماده‌ى یۆدیشی لێ‌نادرێت و هه‌ر به درشتى بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر رێگاكان بمێنێتەوە و به‌سته‌ڵه‌كه‌كان بتوێنێته‌وه.
وتیشی “ئه‌مساڵ تا ئێستا 150 تۆن خوێ ته‌نیا له رێگاكانى حاجى ئۆمه‌ران به‌كارهێندراوه و له شوێنه‌كانى دیكه‌ی سۆرانیش نزیكه‌ى 10 تۆنی دیكه به‌كارهاتووه”.
سێ بنكه‌ى سه‌ره‌كییان هه‌ن، له رێگه‌ى نزیكه‌ى 40 ئامێری جۆراوجۆره‌وه كارى راماڵینى رێگاكان له به‌فر و بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و بنكانه‌ش كه‌وتوونه‌ته حاجى ئۆمه‌ران، مێرگه‌سۆر و سۆران بۆ سیده‌كان.
باسی له‌وه‌ش كرد ساڵى پار بڕێكی زۆر خوێیان له رێگاكان به‌كارهێناوه كه له ته‌واوى سنوورى ئیداره‌ى سۆراندا ئه‌و بڕه به‌كارهاتووه‌ى خوێ گه‌یشتووه‌ته‌وه 400 تۆن.