ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی دیاریكرد
  2025-02-24       267       

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رێژەی زەکات و سەرفیترەی بۆ ئەمساڵ و فیدیەی مانگی رەمەزانی دیاری كرد.

ئاوێنە: یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتییەكەیان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژەو ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەی رۆژوی مانگی رەمەزان کۆبوەتەوە.

وتوشیەتی، لەکۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچونی گەورە زانایان و لەبەرچاوگرتنی نرخی زێڕو زیو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی، رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراەوە دیاری کرد:

یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

دوه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژو نه‌بون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3000) سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ دو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ر كه‌سێك (دو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناری عێراقی )هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك، 25 هه‌زار دیناری عێڕاقی به ‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×