قوباد تاڵەبانی : بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی (12) كۆڵنادەین
  2025-02-24       284       

جێگری سه‌رۆكی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم ڕایگەیاند، کۆڵنادەن بۆ دابینکردنی ماف‌و شایستەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای یەكێتیی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لەساڵی 2014وە بەشێکی زۆر لەماف‌و شایستەکانی موچەخۆران لەلایەن بەغداوە دابیننەکراوە لەژێر ناوی پاشەکەوت بوبێت یان خۆگونجاندن، ئەم موچانە بەفەرمانبەران نەدراوە، بۆیە کاریان بۆ ئەوەکردوە لەبنەڕەتدا ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتیشی:"کێشە تەکنیکییەکانی لیستی موچە لەسەر بنەڕەتێکی زانستی چارەسەرکراوە".

سەبارەت بەموچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو كە دابەشنەكرا دەڵێت: "کۆڵنادەن بۆ دابینکردنی ماف‌و شایستەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×