وتەبێژی پارتی لەبارەی كۆبونەوەیان لەگەڵ یەكێتی: بڕیاری گرنگی تێدا دەدرێن
  2025-02-22       209       

وتەبێژی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی "کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەدرێن."

ئاوێنە: مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەفدی باڵای پارتی و یەكێتی لە سلێمانی، وتی "لەم کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک بابەتی گرنگ دەکرێت. هاوکات ئەو ڕەشنوسەش تاوتوێ دەکرێت کە لیژنە تەکنیکییە هاوبەشەکەی هەردولا لەسەری ڕێککەوتون، تاوەکو پەسەند بکرێت."

وتیشی"پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ لە کۆبونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ بدرێن."

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت چەند دەخایەنێت؟ وتەبێژی پارتی لە وەڵامدا وتی"ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە بەم نزیکانە بێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×