كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئیمراڵی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمان كوردستان له ده‌باشان ده‌ستی پێكرد. ئاوێنە: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندی ئیمراڵی كه پێكهاتوون له سری سوره‌ییا ئۆنده‌ر، په‌روین بوڵدان و كاسكین بایندر، هاوسه‌رۆكی گشتی ده‌به‌په و ئه‌ندامانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و وته‌بێژی كۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌م پارتی گه‌یشتنه ده‌باشان. دوای گه‌یشتن و پێشوازیكردنیان، كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی ئیمراڵی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمان كوردستان له ده‌باشان ده‌ستی پێكرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكوری كوردستان. شاندنی ئیمراڵی له 28ی 12ی 2024 له زیندانی ئیمڕاڵی سه‌ردانی ئۆجه‌لانیان كرد، دواتر په‌یامی ئۆجه‌لانیان گه‌یانده حزبه سیاسییه‌كانی توركیا، له رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.