10 کەس دەستگیرکران کە هەوڵیاندەدا بە قاچاخ بێنە ناو سلێمانی
  2025-02-18       261       

فەرماندەیی هێزەكانی سنوور رایگەیاند، 10 كەس لە خاوەن رەگەزنامەی ئاسیایی جۆراوجۆر هەوڵیاندابوو لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە خۆیان بگەیەننە ناو هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵام دەستگیركران.

ئاوێنە: فەرماندەییەكە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، رۆژی دووشەممە 17.2.2025 فەوجی دووی لیوای سنوور توانیویانە 10 كەس دەستگیر بكەن، كە خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و بەنیازبوون بە رێگەی نایاسایی و قاچاغەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بێنە ناو خاكی هەرێم و عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو كەسانە دەستگیركراون و رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×